Pavilion by Rams — ڤێلا لە کەناری دەریاچە لە هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

باوەڕت بە موعجیزە هەبێت

پاڤیلیۆن بە «پارچەیەک لە دەریای ناوەڕاست» لە شاری هەولێر ناسراوە، پڕۆژەیەک کە ناوازەیی و دیزاینی شارستانی و پلاندانانی زیرەک لەخۆدەگرێت، شێوازی ژیانی ئاست بەرز لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووبارە پێناسە دەکاتەوە.

ڕووبەری پڕۆژەکە زیاتر لە 2 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە و گەورەترین دەریاچەی دەستکردی جیهانی تێدایە کە دەورە دراوە بە ڤیلای ڕەسەن و شوقەی ئاست بەرز و ڕێڕەوی ئاو و شوێنی سەوزایی بەرفراوان کە ئیلهام بەخش و دڵڕفێنن بۆ ژیانی ڕۆژانە و هەموو ساتێکی ژیان جیاوازتر دەردەخەن.

زیاتر لە شوێنێکی نیشتەجێبوون، پاڤیلیۆن شێوازێکی ژیانە بۆ ئەو کەسانەی کە ژیانێکی هاوسەنگ و جیاوازیان دەوێت. مۆڵێکی بازرگانی ئاست بەرزی جیهانی و هوتێلێکی پێنج ئەستێرە و هۆڵی وەرزشی مۆدێرن و چێشتخانە و کافی لەخۆدەگرێت، کە هەموویان بەشێوەیەک دیزاین کراون خزمەت بە شێوازێکی ژیانی جیاواز بکەن. پاڤیلیۆن ناوچەیەکی تایبەتی پڕ لە جوانییە، سروشت بالادەکێشێت بەسەر هەموو وردەکارییەکی ژیان تێیدا و خێزانەکان ئەزموونێکی جیاوازی لێی وەردەگرن وەک ئەوەی لە دڵی دەریای ناوەڕاست دابن.

کورتەیەکهەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
ڕووبەری شوێنەکە
2,000,000م³
ژمارەی ڤیلاکان
824
ڕووبەری دەریاچەی دەستکرد
300,000م²
ڕووبەری سەوزایی
333,000م²

شەش شێوازی جیاواز بۆ ژیان کردن لە پاڤیلیۆن

لە ڤێلای دەورەدراو بە سەوزایی وە ڕێڕەوی ئارام، تا کۆشکی دەورەدراو بە ئاو وە خاوەن کەناری تایبەت.

بۆ سەیرکردنی جۆرە جیاوازەکانی ڤێلا لە پاڤیلیۆن ئەوا پەناڵەکە ڕابکێشە بۆ سەرەوە.

بۆ بینیني جۆرە جیاوازەکان سکڕۆڵ بکە ←

کۆمەڵەکە · 01 / 06

هەموو تایبەتمەندیەکانی
دەریاچەی دەست کردە

لە پاڤیلیۆن شێوازی ژیانی مۆدێرن و سروشت و کۆمەڵگا تێکەڵ دەبن, بە هاوسەنگیەکی بێ پایەن کار و پشوو و چێژ یەک دەگرن، هەموو ساتێکیش ئەزموونە.

24 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام

پێنج زۆنی جیاواز لە ڤێلا کە لە کاتی جیاواز رادەست دەکرێن، وە زۆنی یەکەم سەری ساڵی 2026 ڕادەست دەکرێت.

تۆمارکردن

بە ناردنی ئەم فۆرمە ڕازی دەبیت کە تیمی فرۆشتنی پاڤیلیۆن پەیوەندیت پێوە بکات.

تۆمارکردنەکە وەرگیرا

سوپاس. ئەندامێکی تیمی پاڤیلیۆن لە ماوەی یەک ڕۆژی کاردا پەیوەندیت پێوە دەکات.

نووسینگەی فرۆشتنچوار ڕێیانی فڕۆکەخانە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
ژمارەی پەیوەندی7133

پرسیارە دووبارەکان