باوەڕت بە موعجیزە هەبێت
پاڤیلیۆن بە «پارچەیەک لە دەریای ناوەڕاست» لە شاری هەولێر ناسراوە، پڕۆژەیەک کە ناوازەیی و دیزاینی شارستانی و پلاندانانی زیرەک لەخۆدەگرێت، شێوازی ژیانی ئاست بەرز لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
ڕووبەری پڕۆژەکە زیاتر لە 2 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە و گەورەترین دەریاچەی دەستکردی جیهانی تێدایە کە دەورە دراوە بە ڤیلای ڕەسەن و شوقەی ئاست بەرز و ڕێڕەوی ئاو و شوێنی سەوزایی بەرفراوان کە ئیلهام بەخش و دڵڕفێنن بۆ ژیانی ڕۆژانە و هەموو ساتێکی ژیان جیاوازتر دەردەخەن.
زیاتر لە شوێنێکی نیشتەجێبوون، پاڤیلیۆن شێوازێکی ژیانە بۆ ئەو کەسانەی کە ژیانێکی هاوسەنگ و جیاوازیان دەوێت. مۆڵێکی بازرگانی ئاست بەرزی جیهانی و هوتێلێکی پێنج ئەستێرە و هۆڵی وەرزشی مۆدێرن و چێشتخانە و کافی لەخۆدەگرێت، کە هەموویان بەشێوەیەک دیزاین کراون خزمەت بە شێوازێکی ژیانی جیاواز بکەن. پاڤیلیۆن ناوچەیەکی تایبەتی پڕ لە جوانییە، سروشت بالادەکێشێت بەسەر هەموو وردەکارییەکی ژیان تێیدا و خێزانەکان ئەزموونێکی جیاوازی لێی وەردەگرن وەک ئەوەی لە دڵی دەریای ناوەڕاست دابن.